کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران

درێژەی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران 1 7

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران بۆ ماوەی زیاتر لە یەک هەزار و ٧٠٤ کاتژمێرە کە داخراوە و هاووڵاتیان پەیوەندیان لەگەڵ دەرەوەی وڵات نییە.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، هاوکات لەگەڵ داخرانی هێڵی ئینتەرنێت بۆ ماوەی لانیکەم ٧٢ ڕۆژ، زۆربەی پیشە ئۆنلاینەکان لە ئێران بە تەواوی لە ناوچوون و ئەمەش بووەتە ۆی قەیرانێکی گەورەی ئابووری لە کۆمەڵگادا. لە هەمان کاتدا، چالاکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هاوکات لەگەڵ داخستنی هێڵی ئینتەرنێت، بە شێوەیکی بەرچاو گوشاری بۆ سەر چالاکانی مەدەنی و سیاسی بەرزتر کردووەتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە شارومەندان دەستبەسەرکراون.