کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران

درێژەی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران 1 6

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران بۆ ماوەی زیاتر لە یەک هەزار و ٦٣٢ کاتژمێرە کە داخراوە و هاووڵاتییان لە مافی پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکانیان لە دەرەوەی وڵات بێبەش کراون.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوکات لەگەڵ پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت بۆ ماوەی ٦٩ ڕۆژ، پیشە ئۆنلاینەکان لە ئێران تووشی قەیرانێکی جددی بوونەتەوە و ئەمەش ووەتە هۆی قەیرانێکی ئابووری لە ئێران. لە هەمان کاتدا چالاکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی شاردنەوەی جەنایەتەکانی و هەروەها سەرکوتی خەڵکی ناڕازی لە کەشێکی توندی ئەمنیدا، نایەوێ هاووڵاتیان لەگەڵ دەرەوەی وڵات پەیوەندیان هەبێت تاکوو درێژە بە جەنایەتەکانی بدات.