بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران بۆ ماوەی زیاتر لە ٥٠ ڕۆژە داخراوە و زیانێکی زۆری ماددی بەر هاووڵاتیان گەیشتووە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە مەبەستی شاردنەوەی جەنایەتەکانی و هەروەها دەستپێکردنەوەی ناڕەزایەتییەکی دیکە لە شارە جیاوازەکانی ئێران و کوردستان، بە تەواوی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی داخستووە و لە هەمان کاتدا سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێڵەکانی پەیوەندی ناوخۆی هاووڵاتیان هەروەها لە زۆربەی شارەکان داخراوە. لە هەمان کاتدا کۆمەڵێکی زۆر لە شارومەندان بە هۆی کڕینی ئامێری ئێستارلینک و بە کارهێنانی، دەستبەسەر و ڕووبەڕووی سزای قورس لە لایەن دەزگای قەزایی ڕژیم بوونەتەوە.
