کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە

درێژەی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە 1 3

ڕۆژی سێشەممە 16ی پووشپەڕی 1405ی هەتاوی، بەندکراوانی ڕاگیراو لە 57 زیندانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، مانیان لە خواردن گرت و درێژەیان بە هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە درا.

بەندکراوانی بەشداربووی ئەو هەڵمەتە سەرەڕای ڕیزگرتن لە خوێندکاری گیانبەختکردووی 18ی پووشپەڕی ساڵی 1378ی هەتاوی، ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سەرەتای دامەزراندنییەوە، هەوڵی داوە کە ناڕەزایەتییە ڕەواکانی خەڵک، بەوپەڕی توندوتیژییەوە وڵام بداتەوە و جەنایەتەکانی 18ی پووشپەڕی 1378ی هەتاوی، یەکێک لە نموونەکانیەتی. لە درێژەی ئەو هەڵمەتەدا، بەندکراوان جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە کە تا کاتی ئازادی دەستبەجێی هەموو بەندکراوانی سیاسی و عەقیدەتی و هەروەها هەڵوەشاندنەوەی حوکمی سێدارەی هەموو بەندکراوان، درێژە بە مانگرتن و ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.