کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی

درێژەی هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، بەندکراوانی ڕاگیراو لە ٥٦ زیندانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە حەفتەی ١٢٢دا درێژەیان بە هەڵمەتی سێشەممەکانی نا بۆ سێدارە دا.

سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەشداربووانی ئەو هەڵمەتە بە مانگرتن و هەروەها وتنەوەی درووشم دژ بە دەسەڵاتی گەندەڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە لە سەرەتای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لانکیەم ٣٧ بەندکراوی سیاسی لە سێدارە دراون.