کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە

درێژەی هێرشەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە 300x168 1

ڕۆژی ڕابردوو، ناوەندی هەواڵنێری سپای پاسدارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند کە وڵامی هێرشەکانی ئەرتەشی ئەمریکادا، چەندی پێگەی ئەرتەشی ئەو وڵاتەی لە ئۆردۆن و بەحرەین بە ئامانج گرتووە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، بنکەی سەربازیشێخ عیسا لە بەحرەینکە شوێنی ڕاهێنانی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی تانکەری سووتەمەنی، کەرەستەی سەربازی و هەروەها کۆگا سەربازییەکانە، بە چەندین درۆنی ئینتحتاری لە جۆری ئارەش، کراونەتە ئامانج. هەروەها بنکەی سەربازی ئەرزەق لە ئۆردۆن، بە چەندین درۆنی ئینتحاری و مووشەکی بالستیکی بە ئامانج گیراون، کە زۆربەیان لە لایەن سیستەمی بەرگری ئاسمانییەوە تێکشکێندراون.