سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاندووە کە بە درۆنی ئینتحاری و مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی ئەمریکا لە وڵاتانی کووەیت، بەحرەین و ئۆردۆن.
سپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە کە سیستەمی بەرگری و ڕاداری، ناوەندە پەیوەندییەکان و پێگەیەکی درۆنی لە بنکەی “علی الاسلام“ی کردووەتە ئامانج. هەروەها سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە پێگەی “المحرق“، سیستەمی پاتریۆتی لە بنکەی “الرفاع“، ناوەندی کۆمپانیای ئامازۆن لە بەحرەین و ڕادارێکی بەڕگری لە ئۆردۆنی بە ئامانج گرتووە.جێگای ئاماژەیە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، ئیدیعاکانی سپای پاسداران لە لایەن ئەو وڵاتانە و ئەمریکاوە پشتڕاست نەکراوەتەوە.
