بەپێی دوایین هەواڵەکان، ئەرتەشی ئیسرائیل سەرەڕای واژۆ ڕێککەوتنی ئاگربەست لەگەڵ لوبنان، درێژە بە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان دەدات.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر نەبەتییەی باشووری لوبنان، چەندین ئەندامی حیزبوڵڵا کوژراون و چەندین کەسی دیکەش بریندار بوون. لە هەمان کاتدا ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە بەپێی ڕێککەوتننامەی ئاگربەست لەگەڵ دەوڵەتی لوبنان، ئەرتەشی ئیسرائیل دەتوانێت لە ناوچە سنوورییەکانی لوبنان، بە مەبەستی پاراستنی خۆی بمێنێتەوە و جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە چەندین هێرشی ئاسمانی حیزبوڵڵای تێکشکاندووە.
