کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژەی هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان

درێژەی هێرشەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان 1 2

ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، ئەرتەشی ئیسرائیل چەندین پێگەی حیزبوڵڵای لە باشووری لوبنان بە ئامانج گرتووە.

بەپێی ڕاگەیاندنی ناوەندی فەرماندەی ئەرتەشی ئیسرائیل، چەندین کۆگاری چەک و چۆڵ، موشەکی مامناوەند و هەروەها پێگەی سەربازی هێزەکانی حیزبوڵڵای لوبنان، بە توندترین شێوە لە چەندین هێرشی ئاسمانیدا کراونەتە ئامانج. جێگای ئاماژەیە کە ئەم هێرشانە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، سەرۆک وەزیرانی لوبنان داوای لە ئەمریکا کردبوو تاکوو داوا لە ئیسرائیل بکات کۆتایی بە هێرشەکانی بۆ سەر باشووری لوبنان بهێنێت.