بەپێی دوایین هەواڵەکان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا ئەرتەشی ئیسرائیل چەندین هێرشی مووشەکی و پەهپادی حیزبوڵڵای لوبنانی تێکشکاندووە و لە هەمان کاتدا هێرشەکانی بۆ سەر باشری لوبنان پەرە پێداوە.
“بنیامین نتانیاهو” سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 90 لە سەدی ژێرخانە موشەکی و پەهپادییەکانی حیزبوڵڵای لە باشووری لوبنان لە ناوبردووە و تا کاتی بەردەوامی هەڕەشەی میلیشیاکانی کۆماری ئیسلامی لە سەر ئیسرائیل، درێژە بە مانەوەیان لە باشری لوبنان دەدەن. لە هەمان کاتدا ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە ئەندامی هێرشێکی بەرفراوان بۆ سەر باکووری غەزە، چوار ئەندامی حەماس کوژراون و ئەمەش هێمای بەرزبوونەوەی ڕێژەی تێکهەڵچوونە سەربازییەکان لە ناوچەکەیە.
