بە پێی ڕاپۆرتی هێزە چەکدارەکانی یەمەن، چەندین شوێنی نیشتەجێ بوونی حوسییەکان لە ڕێگەی درۆن و تۆپخانەوە بە ئامانج گیراوە.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، دەولەتی یەمەن هێز و کەڕەستەی سەربازی حوسییەکانیان لە باشووری ناوچەی مەئرب، بوردمان کردووە. بەڵام تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک سەبارەت بە ڕێژەی کوژراوان لەبەردەستدا نیە. شایانی باسە کە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا، حوسییەکانی یەمەن چەندین جار هێرشیان کردووە تە سەر وڵاتی عەرەبستان و مەترسییان خستووەتەسەر ئەمنییەتی کەشتیوانی لە گەرووی باب ئەلمەندەب و ئەم بابەتە لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتانی ناوچەکەوە بە توندی ئیدانە کراوە.
