بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، 8 هاووڵاتی لە شارەکانی ئابادان، شیراز و ماهشەهر، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کراون.
بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو 8 هاووڵاتییە بە ناوەکانی حەسەن بۆترانی، مێهدی بۆترانی، مێهدی عەساکرە، ئەمین خەنفەری، حسێن خەنفەری، عەبدۆلحەمید سیمری، حاتەم مەنسووری، و بێهزاد یەزدانی“، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە بەبێ بەڵگەی قەزایی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکران یان ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە.
