کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی تێکهەڵچوونە سەربازییەکانی نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا

درێژەی تێکهەڵچوونە سەربازییەکانی نێوان ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا

ڕۆژی ڕابردوو، لە درێژەی بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکەدا، پێگگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەها وڵاتانی بەحرەین، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و کووەیت بە ئامانج  گیران.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستمان گەیشتوون، پێگەیەکی کۆنترۆڵی هاتوچۆی دەریایی لە دووڕگەی قشم، لە  لایەن ئەرتەشی ئەمریکاوە بە  ئامانج گیراوە و زیانێکی زۆری پێ گەیشتووە. لە هەمان کاتدا وڵاتانی  بەحرەین، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی و کوویت، لە لایەن سپای پاسدارانی ڕژیمەوە بە چەندین درۆنی  ئینتحاری و موشەکی بالستیکی هێرش کراوەتە سەریان، کە بە هۆی  پێکرانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمارات و ناوچە مەدەنییەکانی بەحرەین، چەندین کەس بریندار و زیانێکی زۆر بەر ناوەندە خزمەتگوزارییە گشتییەکان کەوتووە.