کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەی بەکارهێنانی منداڵان لە خاڵەکانی پشکنین لە ئێران

درێژەی بەکارهێنانی منداڵان لە خاڵەکانی پشکنین لە ئێران

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەستی ناوەندی هەواڵی کۆمەڵە گەیشتوون، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە پێچەوانەی یاسا نێدەوڵەتییەکان، درێژە بە بەکارهێنانی منداڵان لە خاڵە پشکنینەکان دەدات.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، چالاکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە کاتی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، تووشی نەبوونی هێزی پێویست لە خاڵەکانی پشکنین بووە و لە هەمان کاتدا بە مەبەستی پاراستنی هێزەکانی و ڕێگری لە هێرشەکان بۆ سەر خاڵە پشکنینەکان، منداڵان تێکەڵاوی کاروبارە ئەمنیەکان دەکات. ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێران ئەندامی پەیماننامەی مافی منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە و ئەم کردەوەیە بە ڕوونی پێشێلکرانی ئەو پەیماننامەیە.