کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژەپێدانی سەرۆکایەتی غوڵامحوسێن موحسنی ئەژەی لە دەزگای قەزایی ڕژیم

گواستنەوەی مەسعوود فەرهیختە بۆ ژووری تاکەکەسی 3

بەپێی دوایین هەواڵەکان، غوڵامحسێن موحسنی ئەژەی کە یەکێکە لە ئەنجامدەرانی سەرەکی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە وەک سەرۆکی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی دیاری کرایەوە.

ناوبراو لە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا وەک کەسێکی ئەمنییقەزایی، ڕۆڵی سەرەکی لە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان، زیندانیکردنی چالاکان و لەسێدارەدانی خەڵکدا هەبووە و مانەوەی ئەژەی لەو پۆستەدا نیشانەی ئەوەیە کە کۆماری ئیسلامی دەیەوێت سیاسەتی سەرکوت و توندوتیژی زیاتر لە پێشوو بەڕێوە ببات. شایانی باسە کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ناوبراویان وەک یەکێک لەتاوانبارانی جەنگیلە ناوخۆی ئێران دەناسن و داوایان کردووە کە بە سزا بدرێت.