بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندەکانی مافی مڕۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، حوکمی دەستبەسەرکرانی “کەیومەرس لەتیفی“، هاووڵاتی بەندکراوی خەڵکی سنە لە سەر داوای هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم دوو حەفتەی دیکەش درێژ كراوهتهوه.
بەپێی ئەو هەواڵە، ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ۴ی مانگی گوڵان، بنەماڵە و کەسوکاری “کەیومەرس لەتیفی” پاش ئەوەی سەردانی دادگای ئینقلابی سنەیان کردوو ئاگادار کراونەتەوە کە، ماوەی دەستبەسەرکرانی ناوبراو بۆ دوو حەفتەی دیکەش درێژ کراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە، “کەیومەرس لەتیفی” لە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتیی شاری سنە دەستبەسەر و بەمەبەستی لێپرسینەوە ڕەوانەی زیندانی ئیتلاعاتی سنە کراوە و لە ڕێکەوتی ٣٠ی مانگی ڕێبەندان، “ئارەزوو لەتیفی” خۆشکی ئەم هاووڵاتییە پاش سەردانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بەمەبەستی ئاگاداربوونەوە لە دۆخی براکەی، دەستبەسەر و پاش چەند کاتژمێر ئازاد کرا