كرێكارانی شاره‌داری خۆڕه‌مشه‌هر، ڕۆژی چوارشه‌ممه بۆ جارێكی دیكه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی شه‌ش مانگ حه‌قده‌ستی دواخراو، ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه به كۆبوونه‌وه له به‌رانبه‌ر بینای شاره‌داری و به‌ده‌سته‌وه گرتنی به‌نێر، خوازیاری په‌رداختی ته‌واوی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. ناڕازییان ڕایانگه‌یاند: چیتر نایانه‌وێت حه‌قده‌سته‌كانیان به شێوه‌ی پارچه پارچه په‌رداخت بكرێت و تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان درێژه به كۆبوونه‌وه‌كانیان ئه‌ده‌ن.