ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی كرێكارانی شاره‌داری ناوچه‌ی ٦ی ئه‌هواز له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی یه‌كێك له به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه، له‌م ساڵانه‌دا، سپاردنی به‌شی خزمه‌تگۆزاری شاری به به‌شی خسووسی بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی كرێكارانی ئه‌و به‌شه تووشی ده‌یان كێشه و گرفت بن بۆ دابین كردنی مه‌عیشه‌تیان. به‌شدارابووان ڕایانگه‌یاند كه تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان به‌رده‌وام ئه‌بن له كۆبوونه‌وه.