ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی مانگی خه‌رمانان، له كاتێك كه كرێكارانی هێپكۆ بۆ چه‌ندمین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به بارودۆخی كاریان و به داخوازی ئازاد كردنی سه‌رجه‌م هاوكاره‌كانیان ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه دابوو، دوو كه‌س له كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و به قه‌راری وه‌سێقه ئازاد كران.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه به قه‌راری وه‌سێقه‌ی ٣٠٠ ملوێن تمه‌نی به شێوه‌ی كاتی ئازاد كراون. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ١٠ كرێكاری دیكه‌ی ئه‌م كارخانه‌یه، بۆ دادگا بانگهێشت كراون. شایانی باسه ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی هێپكۆ له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه بۆ سه‌لماندنی داواكارییه‌كانیان هه‌روه‌ها درێژه‌ی هه‌یه.