كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكارانی كۆنتۆر سازی قه‌زوین له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كار و ژیانیان و هه‌روه‌ها به‌ڵێنه پوچه‌كانی به‌رپرسان سه‌باره‌ت به پێڕاگه‌یشتن به خواسته‌كانیان هه‌روه‌ها درێژه‌ی هه‌یه.
ئه‌م كرێكارانه كه له ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ هه‌تا ئه‌مرۆ له شوێنه جۆراوجۆره‌كان له‌وانه، به‌رامبه‌ر ئوستانداریی قه‌زوێن كۆبوونه‌وه‌ته‌وه و خوازیاری پێڕاگه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان له‌وانه بڕی ٣٠ مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان بوون. به وته‌ی كرێكاران، سه‌پاردنی ئه‌م شیركه‌ته به به‌شی خسووسی بووه‌ته هۆی زۆرتر نائه‌منیی كار و په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی كرێكاران.