كرێكارانی شیركه‌تی مه‌عادنی به‌ردی خه‌ڵۆزی ئۆستانی كرمان، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵاواردنی سه‌پێندراو له لایه‌ن خاوه‌نكاره‌وه، خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار و نابه‌رابه‌ری هه‌روه‌ها گه‌ڕانه‌وه‌ی شیركه‌ت بۆ به‌شی ده‌وڵه‌تی بوون.
كرێكارانی مه‌عادنی كرمان كه له حه‌وته‌ی ڕابردوووه تا به ئه‌مڕۆ به‌رده‌وام له كۆبوونه‌وه و مانگرتن دان خوازیاری وه‌ڵانانی په‌یمانكار و گه‌ڕانه‌وه‌ی شیركه‌ت به به‌شی ده‌وڵه‌تین. به وته‌ی نوێنه‌ری كرێكاران، كێشه سازكردن له لایه‌ن په‌یمانكار، به‌رینی ئاستی هه‌ڵاواردن له په‌رداختی حه‌قده‌سته‌كان، په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قی بیمه‌كانیان، نه‌دانی مه‌ڕه‌خه‌سی، دابین نه‌كردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی، له هۆكاره‌كانی سه‌ره‌كی مانگرتنی كرێكارانی مه‌عادنی ئۆستانی كرمانه.