كرێكارانی ڕێگای ئاسنی به‌نده‌رعه‌باس ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی گه‌لاوێژ بۆ جارێكی دیكه له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی بڕی چه‌ندین مانگ حه‌قده‌ست و مه‌زایایان، ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و له مه‌سیری ڕێگه‌ی ئاسن كۆبوونه‌وه.
ئه‌م كرێكارانه وێڕای كرێكارانی به‌شی فه‌ننی ڕێگه‌ی ئاسن ماوه‌ی ٣ ڕۆژه ده‌ستیان له‌كار كێشاوه‌ته‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تییه‌وه پێڕاگه‌یشتن به بارودۆخیان نه‌كراوه. له ساڵی ٩٧ كرێكارانی هێڵه‌كانی ڕێگه‌ی ئاسنی به‌نده‌ر عه‌باس و باقی شاره‌كانی دیكه، به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به دواخرانی حه‌قده‌سته‌كانیان و بارودۆخی ناله‌باری گوزه‌رانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردووه. خواستی كرێكارانی ناڕازیی بریتییه له، “به‌ستنی قه‌راردادی ڕاسته‌وخۆ و دائێم، پێكهێنانی ڕێكخراوی سه‌ربه‌خۆی كرێكاری، دابین كردنی ئه‌منییه‌تی شوغڵی كرێكاران و پێش‌گرتن به ده‌ركردنی كرێكاران، هه‌بوونی مافی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تیی و به‌یان كردنی كێشه‌وگرفته‌كانیان، دیاری كردنی كاتی په‌رداختی حقووقی مانگانه‌یان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی بیمه‌ی ته‌كمیلیان كه هه‌تا ئێستا له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانه‌وه هیچ سه‌رنجێكی پێ نه‌دراوه.