به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ئیتحادیه‌ی كرێكارانی لۆبنانی ڕایگه‌یاندووه كه به هۆی باروودۆخی خراپی ئابووری و مه‌عیشه‌تی، كرێكاران و كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی دڕێژه ئه‌ده‌ن به مانگرتنه‌كاینان له ماوه‌ی ڕۆژانی داهاتوودا.
كرێكاران، كارمه‌ندانی ئیداراتی ده‌وڵه‌تی، سینفه جۆراوجۆره‌كان و بانكه‌كانی لۆبنان له ناڕه‌زایه‌تی به باروودۆخی خراپی ئابووری و ژیانیان، ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌م مانگرتنه. ئیتحادیه كرێكاریه‌كانی لۆبنان وێڕای جه‌خت كردنه‌وه له‌سه‌ر به‌شداری به‌ربڵاوی كرێكاران له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌رانسه‌رییه‌كانی ئه‌و وڵاته، خوازیاری دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی سیاسی بوون كه بتوانێت قه‌یرانه‌كانی ئه‌و وڵاته چاره‌سه‌ر بكات. به پێی ڕاپۆرتی بانكی جیهانی، لۆبنان له‌گه‌ڵ قه‌یراناوی ترین دۆخی ئابۆری له ١٥٠ ساڵی ڕابردوودا ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه. نه‌بوونی سووته‌مه‌نی، قه‌تعی كاره‌با، كه‌م بوونی ده‌وا و ده‌رمان له كیشه سه‌ره‌كییه‌كانیانه. ته‌نانه‌ت نه‌خۆشخانه‌كانیش ناتوانن خزمه‌تگۆزارییه‌كانیان به شێوه‌ی شیاو بۆ خه‌ڵك دابین كه‌ن