مانگرتنی كرێكارانی سه‌نایه‌عی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر بۆ ١٢٠مین ڕۆژی به‌رده‌وام درێژه درا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و مانگرتنانه له پاڵاوگه‌كان، سه‌نایه‌عی پترۆشیمی، وزه‌خانه‌كان و ناوه‌نده‌كانی دیكه‌ی سه‌ر به كه‌مپه‌ینی (١٠- ٢٠) و له‌به‌شه جۆراوجۆره‌كان درێژه‌ی هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌و به‌شه‌ی كرێكاران كه به شوێن به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیم بۆ جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانیان، گه‌ڕابوونه سه‌ر كار، هاوكات له‌گه‌ڵ وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كان بۆ جارێكی دیكه ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن.