شه‌وی دووشه‌ممه ١ی مانگی ره‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی به‌شی خزمه‌ت گوزاری شاری له شاره‌داریی ڕه‌شت، بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌ردوام له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م كرێكارانه سه‌باره‌ت به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌ستی مانگه‌كانی گه‌لاوێژ و خه‌رمانان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، شه‌وی یه‌كشه‌ممه كۆمه‌ڵێكی دیكه له كرێكارانی به‌شی خزمه‌ت گوزاری شاری له درێژه‌ی مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان كۆبوونه‌ته‌وه.