ڕۆژی دووشه‌ممه ١ی مانگی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له خانه‌نشین كراوانی ئوستانی تاران، له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حقووقه دواخراوه‌كانیان جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر سه‌ندووقی خانه‌نشین كراوان له مه‌یدانی “فاتمی” شاری تاران كۆبوونه‌ته‌وه.
ناڕازییان له ڕێگای به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پلاكارد و به وتنی چه‌ندین دروشمی ناڕه‌زایه‌تیی، خوازیاری وڵام دانه‌وه‌ی ڕه‌ئیسی سه‌ندوقی خانه‌نشین كراوان به خواسته‌كانیان بوون. له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه، یه‌كێك له جێگره‌كانی ئه‌م ئیداره‌یه له نێوان ناڕازییان ڕایگه‌یاندووه كه سه‌ندوق ته‌نیا ده‌تواتنێت ٤ و نیو له‌سه‌د له حقووقه‌كانیان په‌رداخت بكات و به‌جێماوی حقووقه‌كانیان كه ٩٥ و نیو له‌سه‌ده ده‌وڵه‌ت ده‌بێ په‌رداختی بكات. به‌م جۆره سیاسه‌تی درێژه‌ی بێ مافی كرێكارانی له ژێر ده‌سه‌لاتی ئه‌م ڕژیمه‌دا دووپات كردو‌وه.