سه‌رله به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی خاكه‌لێوه، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی مه‌عده‌نی گۆل گۆهه‌ری سیرجان، به به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له به‌رامبه‌ر فه‌رمانداریی سیرجان، خوازیاری گرتنه‌به‌ری ڕێكاری پێویست بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ویرووسی كۆرۆنا بوون.
به‌وته‌ی ناڕازییان، له كۆی مه‌عده‌نه‌كانی گۆل گۆهه‌ری سیرجان، زیاتر له ١٩ هه‌زار كرێكار كار ده‌كه‌ن كه ڕۆژانه پێوه‌ندییان پێكه‌وه هه‌یه و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانییه‌كان سه‌باره‌ت به تووشبون به كۆرۆنا زیاتر ده‌كات. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: له ساڵانی ڕابردوو و ڕۆژانی جێژن‌دا به شێوه‌ی نیوه كاره‌یان ده‌كرد، به‌ڵام ئێستا سه‌ره‌ڕای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ویرووسه ئه‌م ناوه‌نده مه‌عده‌نییه ته‌عتیل نه‌كراوه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه بۆ سه‌ر ته‌ندرووستیان. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه فه‌رمانداری سیرجان پێیانی ڕاگه‌یاندووه كه ته‌عتیلی كردنی ناوه‌نده‌كانی به‌رهه‌مهێنان له سیرجان ده‌بێ له‌سه‌ر بڕیاری ستادی قه‌یران ئه‌نجام بدرێ.