كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، له ١٥مین ڕۆژی به‌رده‌وامی مانگرتن دا له ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ته كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست، ڕوون كردنه‌وه‌ی باروودۆخی شیركه‌ت، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، نوێ كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی كرێكارانی فه‌سڵی و به‌شی ده‌فعی ئافات، چاكسازی له پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كارخانه بوون.