كرێكاران و كارمه‌ندانی ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی نه‌وت له زیاتر له ٤٥ به‌شی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٢ی مانگی گه‌لاوێژ، بۆ جارێكی دیكه به‌كۆبوونه‌وه له شوێنی كاره‌كانیان خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌لاڵه‌ی ١٠ یاسای ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت بوون.
پێرسۆنێلی ڕه‌سمی وه‌زاره‌تی نه‌وت له ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژه‌وه له زیاتر له ٤٥ به‌شی ستادی و عه‌مه‌لیاتی ده‌ستیان داوه‌ته ناڕه‌زایه‌تی و خوازیاری به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی یاسای ئه‌ركه‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت، دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بێهداشتی، محاكمه‌ی تاڵانكه‌رانی سندووقی نه‌وت، كۆتایی هێنان به دامه‌زرانی كه‌سانی ئه‌منییه‌تی و سه‌ر به لایه‌نكانی ڕژیم له‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه، پهڕداختی “به‌ك په‌ی“ی حه‌قده‌ستی ساڵی ٩٧ و “به‌ك په‌ی“ی باج، نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ناوچه نه‌وتییه‌كان و هه‌ڵگرتنی سه‌قفی پاداشی خانه‌نشینكراوان بوون.