شه‌پۆلی خۆپێشاندانه‌كانی دژ به ڕژیم له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران كه پاش چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی پێداویستییه‌كانی خۆراك ده‌ستپێكردووه، شه‌وی سێشه‌ممه ٢٧ی مانگی گوڵان، له شاره‌كانی “گۆڵپایگان”ی سه‌ر به ئۆستانی “ئیسفه‌هان، “جوونه‌قان”، “باباحه‌یده‌ر” و “شاریكورد” درێژه درا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، خه‌ڵكی شاری “گۆڵپایگان” ڕۆژی سێشه‌ممه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژ به “عه‌لی خامنه‌یی” و “ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی”، په‌یوه‌ست بوون به سه‌رهه‌ڵدانی ناڕه‌زایه‌تی له شوێنه جۆراوجۆره‌كان. شایانی باسه كه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سه‌ره‌تا له ئۆستانی خووزستانه‌وه ده‌ستیپێكرد و له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا به‌شێكی زۆر له شار و شارۆچكه‌كانی ئێرانی گرتووه‌ته‌وه و هێڵی ئینترنت له به‌شێك له شاره‌كان داخراوه یان به‌رته‌سك كراوه.