ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی مانگی به‌فرانبار، خه‌ڵكی ناڕازی ئێران له چه‌ند شار دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی و له‌سێداره‌دانی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌ممد حسێنی” چالاكیان ئه‌نجام دا و له شاری تاران خۆپێشاندانی ناڕه‌زایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ماڵی باوكی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می”یان له شاری كه‌ره‌ج گه‌مارۆ دا و ڕێگه‌یان نه‌دا خه‌ڵك له‌به‌ر ماڵیان كۆببێته‌وه و و سێ كه‌س له هاوڕێكانی “محه‌ممه‌د”یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد كه ناسنامه‌ی یه‌كێكیان بریتیه له: “شاهین خودایاری”، له‌لایه‌كی دیكه‌وه خه‌ڵكی ناڕازی تاران له چه‌ند شه‌قامی ئه‌و شاره دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری ئیسلامی ڕژانه سه شه‌قام و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ حكوومه‌تی ئیعدامی”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی”یان به‌رز كرده‌وه، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له لاوانی شۆڕشگێڕی كه‌ره‌ج پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی له‌سێداره‌دانی ئه‌و دوو لاوه، له‌سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی كۆبوونه‌وه و به‌ڵنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازیان بن، له شاری كرماشان لاوانی شۆڕشگێڕ شه‌قام و پرده‌كانی ئه‌و شاره‌یان به به‌نێر و وێنه‌كانی ئه‌و دوو لاوه ئێعدام كراوه نه‌خشاند و لاوانی بوێری ده‌ڕه‌شار، ناوه‌ندی ته‌بلیغاتی ئیسلامیان ئاگردا و له شاری ڕوودسه‌ر خه‌ڵكی ناڕازی شه‌وانه ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
