ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گوڵان، كرێكارانی په‌یمانی ڕێگه‌ی ئاسنی بافق- به‌م له ئوستانی كرمان بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌ام دژبه جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به‌مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٤٠٠ كرێكاری په‌یمانی له پڕۆژی ڕێگه‌ی ئاسنی بافق بۆ به‌م كار ده‌كه‌ن و هه‌موویان سه‌ر به شیركه‌تی “ڕزوان داوود”ن. كرێكارانی ناڕازی خوازیاری په‌رداختی سه‌نه‌واتی ساڵه‌كانی ٩٢ بۆ ١٤٠١ی هه‌تاوی، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی بوون. كرێكاران ده‌ڵێن، ١٠ ملیۆن تمه‌ن بۆنی كرێكاریان هێشتا پێ نه‌داون و خاوه‌نكار له جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان خۆ ده‌بوێرێت.