كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی خووزستان ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، بۆ ٨مین ڕۆژی به‌رده‌وام له‌به‌رده‌م ئوستانداری خووزستان كۆبوونه‌وه و ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تییان له شه‌قامه‌كانی ئه‌هواز به‌ڕێخست.
كرێكارانی شیركه‌تی فوولادی خووزستان خوازیاری ده‌ستبه‌كاربوونی هیڵی نوێی به‌رهه‌مهێنان به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، چوونه‌سه‌روه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا و په‌رداختی حه‌قی سه‌ختی كارن. به وته‌ی كرێكارانی ناڕازی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و شیركه‌ته كه له ده‌ستی بانكی میللی ئێرانه له جێگه‌ی جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانیان، ڕێگه‌ی چوونه‌ژووره‌وه‌ی ٧ كه‌س له كرێكارانی بو ناو كارخانه به‌ستووه و ئوستانداری ده‌یه‌وێ به زۆره‌ملی شۆرای ئیسلامی كارمان پێ دامه‌زرێنێت له حاڵێكدا ئێمه به ڕاشكاوانه ڕایانگه‌یاندووه كه شۆرای ئیسلامی كارمان ناوێت و خۆمان شۆرای كرێكاریی سه‌ر به‌خۆمان هه‌یه.