ڕۆژی شه‌ممه ٧ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له درێژه‌ی خۆپیشاندانه سهراسهرییهكاندا دژبه كۆماری ئیسلامی له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵك ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌شاره‌كانی “تاران” “كرماشان” “سه‌قز” “ڕه‌شت” “ئاستارا” “یه‌زد” “مه‌ریوان” “سنه” “مه‌هاباد” “پیرانشار” و زۆر شاری دیكه خه‌ڵك ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم دژبه كۆماری ئیسلامی و گرتنی شه‌قام و شوێنه ده‌وڵه‌تییه‌كان و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان درێژه‌یان به ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان دا. شایانی باسه له ناوچه‌ی “باوه‌رێز”ی سه‌ربه شاری سنه هێزه ئه‌منییه‌كان ڕێگای هاتوچووی خه‌ڵكیان گرتووه و خه‌ڵكی بوێری ئه‌و ناوچه‌یه هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر بنكه‌كانی سپای پاسداران.
