به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی “ئه‌مجه‌د ساعدی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه و دانیشتووی مه‌ریوان، بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژی دیكه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی ڕژیمه‌وه درێژ كراوه‌ته‌وه و وێڕای تێپه‌ربوونی ٣٠ ڕۆژ له به‌ندكران چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ “ئه‌مجه‌د ساعدی” و “ڕێبوار كامرانی پور” دوو چالاكی مه‌ده‌نی مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ته‌واوبوونی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه به شێوه‌ی كاتی ئازاد كرابوون. به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌مجه‌د” نه‌خۆشه و پێویستی به ده‌رمان و چاوێری پزیشكی له ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه. به‌ڵام ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ بۆ جاری دووهه‌م له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسی به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.