به‌پێی هه‌واڵی گه‌ییشتوو ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٩ی مانگی جۆزه‌ردان، بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ربوونی پێنج چالاكی كرێكاریی و كۆمه‌ڵاتیه‌تی شاری بانه به ناوه‌كانی “فاتێح مه‌جیدی”، “ڕه‌حمان سوله‌یمانی”، “په‌روین عه‌بدۆڵڵاپه‌نا”، “فواد فاڕۆقی” و “سه‌عید محه‌ممه‌دی” هه‌تا ڕێكه‌وتی ٧ی پووشپه‌ڕی ١٤٠١ی هه‌تاوی درێژكراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه، له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و پێنج چالاكه كرێكارییه به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له دۆخی ئازیزانیان سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری سنه‌یان كردووه و پێیان ڕاگه‌یێندراوه كه بڕیاری ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتییانه هه‌تا ٧ی پووشپه‌ڕی ئه‌م ساڵ درێژ كراوه‌ته‌وه. جێگای ئاماژه‌یه “فاتێح مه‌جیدی” چالاكی مه‌ده‌نی ٦٤ ساڵ ته‌مه‌نی شاری بانه له ڕێكه‌وتی ١٩ی مانگی گوڵانه‌وه مانگرتن له خواردنی ڕاگه‌یاندبوو و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر سه‌ڵامه‌تی و ته‌ندرووستی ئه‌و هاووڵاتییه له‌به‌رده‌ستدا نییه.