کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

داواکاری ئێران لە حووسییەکانی یەمەن بۆ داخستنی گەرووی بابولمەندەب

داواکاری ئێران لە حووسییەکانی یەمەن بۆ داخستنی گەرووی بابولمەندەب

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٥ی پووشپەڕ، ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێکی تایبەتدا و لە زاری سێ سەرچاوەوە ئاشکرای کرد کە کۆماری ئیسلامیی داوای لە حووسییەکانی یەمەن کردووە ئامادە بن بۆ داخستنی گەرووی بابولمەندەب.

بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئەم ئاژانسە، کە تا ئێستا لەلایەن هیچ میدیایەکی دیکەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، لەسەر داوای کۆماری ئیسلامی، ئەگەر سوپای ئەمریکا هێرش بکاتە سەر ژێرخانەکانی وزە لە ئێران، حووسییەکان گەرووی بابولمەندەب دادەخەن. ئەمەش لە کاتێکدایە کە ڕۆژی چوارشەممە، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە کۆماری ئیسلامی کرد کە ئەگەر تا هەفتەی داهاتوو لەگەڵ واشنگتۆن نەگەنە ڕێککەوتن، وێستگەکانی کارەبا لە ئێران دەکەنە ئامانج. ڕۆیتەرز بەبێ خستنەڕووی زانیاریی زیاتر، تەنیا ئاماژەی بەوە کردووە کە حووسییەکانلەم دواییانەدائەو داواکارییەیان لەلایەن ئێرانەوە پێ گەیشتووە.