کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهان

داواکاریی دەستڕاگەیشتنی بێسنووری لێپرسانی ئاژانس بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران

ڕافائێل گروسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەی وزەی ئەتۆمی، ڕۆژ چوارشەممە ١٠ی مانگی سەرماوەز، لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنیی فەڕانسە، خوازیاری دەستڕاگەیشتنی بێسنووری لێپرسانی ئاژانس بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران بوو.

ناوبراو هەروەها لەسەر گەیشتن بە ڕێکەوتنی نێوان ئاژانس و دەوڵەتی ئێران بۆ تاقیکردنەوەی ڕاستی و درووستیی بەرنامەی ناوەکیی ئێران تەئکیدی کرد و وتی: بە بێ چاوەدێریی ئاژانس بۆ تاقیکردنەوەی ڕاستی و درووستیی بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران هیچ ڕێکەوتنێک پێکنایەت. ڕژیمی ئێران بە بێ پەسەندکراوی مانگی سەماوەزی ساڵی ڕابردووی مەجلیس، دەستڕاگەیشتنی لێپرسانی ئاژانسی بە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی خۆی سنووردار کرد و لە مانگی ڕەشەممەی ٩٩ەوە بەکردەوەدەرهێنانی پڕۆتۆکۆلی ئێلحافیی ڕاگرت. لە چوارچێوەی ئەم هەوڵەدا، ئاژانس چەندین مانگە کە دەستی بە زانیاریی دووربینەکانی چاوەدێریی سایتە ئەتۆمییەکانی ئێران ڕاناگات. بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانس لە درێژەی وتووێژەکەیدا تەئکیدی کرد کە بەپێی بەرجام، ئێران تەنیا ڕێگەی پێدرابوو کە تا ڕێژەی ٣ و ٦٧ سەدومی لەسەد پیتاندنی ئۆرانیۆم ئەنجام بدات، بەڵام ئێستا ئەم ڕێژەیە لە دەورووبەری ٦٠ لەسەد دایە.

بابەتی پەیوەندیدار

ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی دێولان له‌ ئاست هاتووچۆی بارهه‌ڵگره‌كان له‌و شاره‌

-

به‌رزنرخاندنی یادی هاوڕێ “فوئاد موسته‌فا سۆڵتانی” له‌ گوندی ئاڵمانه

-

به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمه‌كانی نه‌ورۆز له‌ ئیلام و كرماشان

-

گیان له‌ده‌ستدان و برینداربوونی چه‌ند كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی كوردستان

-

سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر چالاكێكی سنفی فه‌رهه‌نگیان له‌ ورمێ

-

گواستنه‌وه‌ی “نائیب عه‌سگه‌ری” بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی زیندانی ورمێ

-