ڕۆژی سێشه‌ممه ڕێكخراوه‌كانی كرێكاری له ئێران له نامه‌یه‌ك دا داوایان له ڕێكخراوه‌ی جیهانی كار كرد نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی له‌و ناوه‌نده وه‌ده‌ر بنێت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بڕیاره ١١١مین كۆبوونه‌وه‌ی ساڵانی ڕێكخراوی جیهانی كار به‌ڕێوه بچێت و ڕێكخراوه سنفی و كرێكارییه‌كان له نامه‌یه‌ك دا داوایان له به‌ڕێوه‌به‌رانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه كردووه كه نوێنه‌رانی ڕژیم وه‌ده‌ر بنێن. ڕێكخراوه سنفی و كرێكارییه‌كان ڕایانگه‌یاند كه نوێنه‌رانی كۆماری ئیسلامی نوێنه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی كرێكاران، موعه‌لیمان و خه‌ڵكی ئێران نین.