کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داهاتی کوڕی قاڵیباف لە بازاڕی خانووبەرەی ئوسترالیادا

داهاتی کوڕی قالیباف لە بازاڕی خانووبەرەی ئوسترالیادا

 

ڕۆژنامەی گاردین لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە ئیسحاق قالیباف، کوڕی محەممەد باقر قالیباف، لە کاتی مانەوەی لە ئوسترالیا لە ڕێگەی بەکرێدانی خانوو لە شاری مێلبۆرن داهاتی هەبووە و توانیویەتی مۆڵەتی نیشتەجێبوونی درێژخایەن وەربگرێت.

بەڵگەنامەکان نیشانی دەدەن کە ناوبراو لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ تا ٢٠١٨ وەک یاریدەدەری توێژینەوە لە زانکۆی مێلبۆرن کاری کردووە و مانگانە پارەی لە کۆمپانیایەکی خانووبەرە وەرگرتووە کە وەک “کرێی وەرگیراو لە کریچییەکان” تۆمار کراوە.