له حاڵێكدا كه هێشتا چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی سه‌ربازانی ئه‌مریكایی و باقیی هێزه‌كانی ناتۆ له وڵاتی ئه‌فغانستان ته‌كمیل نه‌بووه، هێزه‌كانی تاڵه‌بان هێرشه‌كانی خۆیان دژبه پێگه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان له ویلایه‌ته‌كانی باشووری ئه‌م وڵاته په‌ره‌پێداوه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، شارستانی “ئه‌رغه‌نداب” له ویلایه‌تی باشووری زابۆل و شارستانی “عه‌لی ئاباد” له ویلایه‌تی باكووری “قۆندوز” ڕۆژی شه‌ممه كه‌وتوونه‌ته ده‌ستی تاڵه‌بانه‌وه. تاڵه‌بان ڕۆژی هه‌ینیش له دوو شارستانی “سۆزمه قه‌لعه” له ویلایه‌تی باكووریی “سه‌رپۆل و زار‌ع” له ویلایه‌تی “به‌لخ” پێشڕه‌ویان كرد. له چه‌ند شارستانی دیكه‌ی وه‌ك “ئه‌وبه” له ویلایه‌تی ڕۆژئاوای هه‌راتیش شه‌ڕی قورس له نێوان تاڵه‌بان و هێزه ئه‌منییه‌كانی ئه‌فغانستان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه و نیشانه‌كان ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێن كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا گه‌لێك ناوچه‌ی دیكه ده‌كه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵی تاڵه‌بانه‌وه.
داگیركرانی یه‌ك له دوای یه‌كی شاره‌كانی ئه‌فغانستان به‌ده‌ستی هێزه‌كانی تاڵه‌بان نیشانه‌ی پێكهاتنی ئه‌و هاوسه‌نگییه تازه‌یه‌ی هێزه كه پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان پێكهاتووه. ئه‌گه‌ر تا دۆینێ هێرشه‌كانی تاڵه‌بان به شێوه‌ی بۆمب چاندن و هێرشی تیرۆریستی له كابۆل و باقیی شاره‌كان بوو، له ئێستادا وێڕای درێژه‌دانی ئه‌مجۆره عه‌مه‌لیاته جه‌نایه‌تكارانه‌یه دژبه هاووڵاتییان، ده‌ستی داوه‌ته په‌ره‌پێدانی ناوچه‌كانی ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی. هه‌واڵه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه عه‌مه‌لیاته‌كانی تاڵه‌بان له ٣٤ پارێزگای ئه‌م وڵاته ڕوو له په‌ره‌سه‌ندنه. له جه‌رگه‌ی وتووێژه‌كانی به‌ناو ئاشتی له نێوان ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا و تاڵه‌بان، ئه‌م گرووپه پتر له ١٠ شارستانی داگیر كردووه و بازنه‌ی گه‌مارۆی ناوه‌ندی ویلایه‌ته‌كانی ته‌نگتر كردووه‌ته‌وه.
بێتوانایی ئه‌رته‌شی ئه‌فغانستان له پاراستنی شار‌ستانه‌كاندا له باروودۆخێكدا ئاشكرا ده‌بێت كه هێزه‌كانی ناتۆ پشتی هێزه‌كانی ئه‌فغانیان به‌رداوه. هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ناتۆ هێرشه ئاسمانییه‌كانیان ڕاگرتووه و هه‌تا ئێستا پتر له نیوه‌ی هێزه‌كانی خۆیان له ئه‌فغانستان هێناوه‌ته ده‌رێ. ئه‌م ڕه‌وته له مانگی سێپتامبردا ته‌كمیل ده‌بێت و هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان ته‌نانه‌ت له پشتیوانیی ئاسمانیی هێزه‌كانی ئه‌مریكا بێبه‌ری ده‌كرێن. سه‌رۆكی ستادی ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵنێران وتوویه‌تی كه له‌وه به‌دوا پاراستنی ده‌وڵه‌تی ئه‌فغانستان له به‌رامبه‌ر تاڵه‌بان وه‌ئه‌ستۆی ئه‌رته‌شی ٣٠٠ هه‌زار كه‌سیی ئه‌م وڵاته ده‌بێت. ئه‌و ده‌رباره‌ی داهاتووی ئه‌رته‌شی ئه‌فغانستان له وڵام به هه‌واڵنێره‌كه وتی: به وردی ئاگاداری ئه‌وه نییه كه كام بژارده له ئه‌فغانستان وه‌دی دێت و نازانێ كه ئه‌رته‌ش وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی بانتر له ئه‌فغانستان ده‌مێنێته‌وه یان لێك هه‌ڵده‌وه‌شێت. سه‌رۆكی ستادی ئه‌رته‌شی ئه‌مریكا، هه‌روه‌ها وتی كه: “هه‌مووجۆره ئه‌گه‌رێكی ناگه‌وار بۆ داهاتووی ئه‌فغانستان به‌تایبه‌ت ئه‌رته‌شی ئه‌م وڵاته چاوه‌ڕوان ده‌كرێت”. “جیك سالیوان” ڕاوێژكاری شۆرای ئه‌منییه‌تی ئه‌مریكاش له وتووێژ له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فاكس نیوز وتوویه‌تی كه: “هیچ كه‌س ناتوانێ به وردی پێشبینی ئه‌وه بكات كه پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له ئه‌فغانستان چی ڕوو ده‌دات”.
تا ئه‌و جێگایه‌ی كه په‌یوه‌ندیی به وتووێژه‌كانی ئاشتی له “دۆحه”ه‌وه هه‌یه، ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی كه له‌م دانیشتنانه بڵاوكراونه‌ته‌وه نیشانی ده‌ده‌ن كه گرووپی تاڵه‌بان ته‌نیا یه‌ك بژارده‌ی له به‌رامبه‌ر خۆیدا دا‌ناوه: چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه ده‌ره‌كییه‌كان، به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی تاڵه‌بان چ ئاشتیانه و چ له ڕێگه‌ی شه‌ڕه‌وه. به‌ڵام له‌گه‌ڵ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له ئه‌فغانستان ده‌خاڵه‌تی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه له‌م وڵاته به‌تایبه‌ت پاكستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر ده‌بێت. پاكستان كه له‌گه‌ڵ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئیحتمالیی تاڵه‌بان به‌ڕواڵه‌ت براوه‌ی ئه‌م ماجه‌رایه‌یه، له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی و ڕووسیه‌وه ده‌كه‌وێته ژێر گوشاره‌وه و كۆماری ئیسلامی سیاسه‌تی به‌هێزكردنی شیعه‌كانی هه‌زاره ده‌گرێته به‌ر.
كه‌وابوو ئاشكرایه كه ئه‌و “ئه‌گه‌ره ناگه‌وار”ه‌ی ژێنێڕاڵه ئه‌مریكاییه‌كه باسی لێده‌كات، لێكهه‌ڵوه‌شانی ئه‌رته‌شی ئه‌فغانستان و كۆنتڕۆڵی كامڵی ئه‌م وڵاته‌یه له لایه‌ن هێزه‌كانی تاڵه‌بانه‌وه. له‌و باروودۆخه‌شدا ده‌خاڵه‌تی ناوچه‌یی كۆتایی نایه و شایه‌دی شێوازێكی دیكه له درێژه‌ی شه‌ڕی ناوخۆیی له ئه‌فغانستان ده‌بین. هه‌روه‌ها سه‌رهه‌ڵدانی دووباره‌ی ئه‌لقاعیده و په‌ره‌سه‌ندنی چالاكییه‌كانی داعش له دواهاته‌كانی ئه‌م باروودۆخه ده‌بێت. به‌مجۆره نه ته‌نیا شایه‌دی گه‌لێك كاره‌ساتی سه‌رچاوه‌گرتوو له ده‌سه‌ڵاتی تاڵه‌بان له‌م وڵاته ده‌بین، به‌ڵكوو شه‌ڕی قه‌بیله و گرووپه‌كانیش درێژه‌ی ده‌بێت و شه‌ڕسالاران بۆ كۆنتڕۆڵی سه‌روه‌تی سه‌رچاوه‌گرتوو له مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌م وڵاته درێژه به ژیانیان ده‌ده‌ن.
به‌ڵام ئه‌وه‌یكه له بواری ده‌ستكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش چ به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئه‌فغانستان دێت، هه‌ر له ئێستاوه ئاشكرایه: “حاجی حێكمه‌ت”، له ئه‌ندامانی باڵای تاڵه‌بان له وتووێژ له‌گه‌ڵ بی بی سی وتوویه‌تی كه: “تاڵه‌بانی ڕابردوو و تاڵه‌بان ئه‌مڕۆ جیاوازییه‌كیان نییه. هیچ شتێك نه‌گۆڕاوه. ئێمه خوازیاری حكوومه‌تی ئیسلامیی ژێر ده‌سه‌ڵاتی شه‌رعیه‌تین.” له‌و نێوه‌دا ژنانی ئه‌فغانستان زیاتر له هه‌مووان نیگه‌رانن. فاتمه گیلانی له چالاكانی مافی مرۆڤ له ئه‌فغانستان له‌م بواره‌دا ده‌ڵێ: “له ماوه‌ی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا ژنانی ئه‌فغانستان له بواره جۆراوجۆره‌كاندا به‌شدارییان كردووه و ناوی خۆیان تۆمار كردووه، خه‌ڵاتی گرینگی نێونه‌ته‌وه‌ییان بردووه‌ته‌وه و گه‌لێك ده‌ستكه‌وتی دیكه‌یان بووه. ئه‌گه‌رچی ڕوانینی پیاوسالارانه‌ی ناو كۆمه‌ڵگا جاروباره بووه‌ته كۆسپێك له‌سه‌ر ڕێگای گه‌یشتن به ئامانجه‌كانیان، به‌ڵام ئه‌وان له هه‌ر كوێ ڕووناكاییه‌كیان بینیوه، خۆیان به ئاو و ئاگر داداوه تا بیسه‌لمێنن كه وه‌كوو ژنانی باقیی وڵاتانی جیهان ده‌توانن چالاكانه له بواری سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، كلتووری و ئابووریدا به‌شدارییه‌كی به‌رچاویان بێت. ناوبراو ده‌ڵێ: “پێویسته زه‌مانه‌تێك هه‌بێ كه ئێمه ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ سه‌رده‌می تاریكی ٢٠ ساڵ له‌وه‌ش”. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا كه له ئێستادا شان له‌ژێر باری به‌رپرسایه‌تیی كاره‌ساتێك كه له‌م وڵاته‌دا خه‌ریكه ڕوو ده‌دات لاده‌دات، له ماوه‌ی ٤ ده‌یه‌ی ڕابردوودا له پاڵ ده‌وڵه‌تانێكی وه‌ك عه‌ره‌بستانی سعوودی و پاكستان ڕۆڵێكی حاشاهه‌ڵنه‌گری له خوڵقاندن و درێژه‌دانی ئه‌م باروودۆخه‌دا بووه. كه‌وابوو زه‌مانه‌تێك كه فاتمه گیلانی ده‌یهه‌وێ، هیچ شتێك نییه بێجگه‌له خه‌باتی پێشكه‌وتن خوازانه‌ی ژنان و پیاوانی پێشڕه‌و له ئه‌فغانستان و پشتیوانیی نێونه‌ته‌وه‌یی خه‌ڵكی ئازاده‌ی جیهان.