ڕۆژی چوارشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، ده‌وره‌ی یازدههومی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامیی ڕژیم ده‌ستیپێكرد. ڕۆژی دواتری محه‌ممه‌د باقر قالیباف، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی سپای پاسداران به كۆڵهبارێك له دزی و گه‌نده‌ڵی و سه‌ركوت و جه‌نایه‌ت له‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌جلیس داندرا. ئه‌م مه‌جلیسه به‌رهه‌می یه‌كێك له سهرشۆڕانهترین نومایشهكانی هه‌ڵبژاردنی كۆماری ئیسلامی بوو كه خه‌ڵكی ئێران به كه‌مترین ڕێژه‌وه، له ماوه‌ی چوار ده‌یه ده‌سه‌ڵاتی ڕژیمی ئیسلامی‌دا، تێیدا به‌شداریان كرد. سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه‌كانی خامنه‌یی و باقیی سه‌رانی ڕژیم و هاندان و هه‌ڕه‌شه كردن له خه‌ڵك به ئامانجی به‌شداری كردنیان له‌م نومایشهی ههڵبژاردنه‌دا، خه‌ڵك وڵامی ڕه‌تیان پێدانه‌وه. ڕێژه‌ی به‌شداری كردنی خه‌ڵك، نزیك به ٢٤ له‌سه‌د بوو و له تاران و كوردستان، ئه‌م ڕێژه‌یه كه‌متر له ١٠ تا ١٥ له‌سه‌د بوو. ئه‌وه‌ش له‌حاڵێكدا بوو كه هه‌موو ناوه‌نده ئایینی و ئه‌منیه‌كانی حكوومه‌تی ئیسلامی ده‌ست به‌كار ببوون تا به‌جۆرێك ڕێكی بخه‌ن كه ڕێگای پرته و بۆڵه كردن به كه‌س نه‌درێ. شۆرای نیگه‌هبان به ڕه‌ت كردنه‌وه‌ی به‌ربڵاوی سه‌ڵاحیه‌تی كاندیده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئاڵقه‌ی ته‌نگی ئۆسوولگه‌را توندڕه‌وه‌كان، هه‌وڵی دا تا مه‌جلیسی یازدههوم یه‌ك ده‌ست تر كات. سپای پاسداران وه‌ك هێزی دیاریكه‌ری چاره‌نووسی ده‌سه‌ڵات، هه‌وڵه‌كانی خۆی بۆ ناردنی ژماره‌یه‌كی هه‌رچی زیاتر له فه‌رمانده پاسداره‌كان خسته گه‌ڕ و ئه‌م هه‌وڵه‌ی هه‌تا دانانی یه‌كێك له گه‌نده‌ڵترین و جه‌نایه‌تكارترین فه‌رمانده‌كانی خۆی له‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌جلیس درێژه پێدا. تا ئه‌و جێگایه كه حسێن سه‌لامی فه‌رمانده‌ی گشتی سپا، پاش دیاری كرانی محه‌ممه‌د قالیباف وتی: “له ئێستادا مه‌جلیسی یازدههوم مه‌جلیسێكی دژه دیكتاتۆر و ئینقلابییه. ئێمه له‌و مه‌جلیسه پشتیوانی ده‌كه‌ین و ڕێگه ناده‌ین دوژمن به‌سه‌ر ئه‌م وڵاته‌دا زاڵ بێت“. وته‌كانی سه‌لامی به‌ڕوونی ئه‌وه‌مان پێ نیشان ده‌دات كه له كۆماری ئیسلامی دا بابه‌تێك به‌ناوی هه‌ڵبژاردن و ده‌نگی خه‌ڵك هیچ جێگه و پێگه‌یه‌كی نه‌بووه و نیشیهتی. ئه‌وه ده‌فته‌ری سیاسیی سپای پاسداران و به‌یتی ڕێبه‌ریه كه دیاریی ده‌كات كه چ كه‌سێك سه‌رۆكی مه‌جلیس بێت و كێ سه‌رۆكی ده‌زگای قه‌زایی یان سه‌رۆك كۆمار بێت.
ئه‌گه‌رچی قالیباف له كێشمه‌كێشی نێوان باڵه‌كانی ڕژیمی ئیسلامی‌دا، خرایه سه‌ر كورسیی سه‌رۆكایه‌تی، به‌ڵام له‌م كێشمه‌كێشه‌دا ئۆسوولگه‌را توندڕه‌وه‌كانی سه‌ربه ” فراكسیۆنی هێزه‌كانی ئینقلابی ئیسلامی” توانیویانه به‌سه‌ر به‌شێكی دیكه له ئۆسوولگهراكانی ناسراو به “میانه‌ڕه‌و” سه‌ركه‌وتوو بن و له‌سه‌ر ڕێگای خۆیان لایانبه‌رن. تا به‌مجۆره به‌ربه زماندرێژیی ئه‌و جه‌ناحه و ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌م له ڕێفۆرمخوازان له‌په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئاشكرا كردنی پهروهندهكانی دزی و گه‌نده‌ڵی ماڵیی كهڵان له ناوه‌نده‌كانی ژێر فه‌رمانی ڕێبه‌ری و سپای پاسداران، بگرن. خه‌ڵكی ئێران گۆشه‌یه‌ك له ئیفشاگهریی هه‌ر دووك باڵه‌كانیان دژبه یه‌كتری، له جه‌ره‌یانی كێبه‌ركێی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری‌دا، له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه تلێویزیۆنیهكاندا، بینی. له‌م مه‌جلیسه‌دا سه‌همی ڕێفۆرمخوازان و باقیی گرووپه سه‌وز و بنه‌وش ڕه‌نگه‌كانیان، یه‌كجار كه‌مه. له لایه‌كی دیكه‌وه، خامنه‌ییش حه‌فته‌ی ڕابردوو له وته‌كانیدا بۆ ئه‌و بهسیجیانهی كه بۆیان كۆكردبۆوه، ته‌كلیفی ئه‌وانی له دابه‌شكاریی ده‌سه‌ڵاتدا، به خواستی پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی “لاوی ئینقلابیی حیزبی ئیلاهی” دیاری كردبوو. له وه‌ها باروودۆخێكدا حه‌سه‌ن ڕووحانی كه نیگه‌رانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی خۆیه‌تی، ده‌رفه‌ت په‌رستانه و داماوانه له دانیشتنی كرانه‌وه‌ی ئه‌م مه‌جلیسه‌دا ده‌ستی كرد به سوخه‌نڕانی. ئه‌و له وته‌كانی خۆیدا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه چه‌ندین جار به‌سه‌ر “مه‌قامه موعه‌زه‌مه ڕێبهریهكهی” هه‌ڵكوت، ده‌ستی بۆ په‌یوه‌ند و هاوكاریی مه‌جلیسی نوێی و ده‌وڵه‌ت، ڕاداشت. گۆیا له‌بیری چووه‌ته‌وه كه له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی نومایشی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماری، به‌شێك له په‌روه‌نده‌ی قالیباف له‌وانه سه‌ركوت و كوشتار و “لوله”كردنی خوێندكاران له ساڵی ٨٧ و باقیی پهروهندهكانی دزی و گه‌نده‌ڵی به‌رینی باندی قالیبافیان له‌قاودابوو. هه‌ر بۆیه ئه‌م خواسته‌ی ڕووحانی ده‌ستبه‌جێ له لایه‌ن نوێنه‌رانی باڵی ده‌سه‌ڵاتداری مه‌جلیسه‌وه ڕه‌ت كرایه‌وه. ئه‌وان به ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌یكه “ئێمه نه پارێزه‌ری ده‌وڵه‌تین و نه دوژمنی و ژێرفه‌رمانی بێ ئه‌ملاوئه‌ولای ڕێبه‌رین“، هه‌ڵوێستی خۆیان بۆ نه‌سازان له‌گه‌ڵ ڕووحانی و باقیی ئۆسوولگه‌را میانه‌ڕه‌وه‌كان ده‌ربڕی. به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش، له‌و جێگه‌وه كه بنه‌مای ئۆسوولگه‌را توندڕه‌وه‌كانیش به‌رژه‌وه‌ندی مادیی شه‌خسیه، كێشمه‌كێشی ناوخۆی مه‌جلیس له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له نێوانیاندا درێژه‌ی ده‌بێت.
به‌ڵام به‌ده‌ر له كێشمه‌كێشی جه‌ناحی، له پێكهاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی‌دا كه له‌سه‌ر بنه‌مای ویلایه‌تی فه‌قیهه، ده‌نگی نوێنه‌رانی مه‌جلیس له به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی ده‌سه‌ڵاتداراندا، هیچ بایه‌خ و ئیعتباریهكی نییه. هه‌تا ئێستا زۆرێك له په‌سندكراوه‌كانی مه‌جلیسی ئیسلامی به بڕیاری حكوومه‌تیی خامنه‌یی له ئیعتبار كه‌وتوون. دوایین نموونه‌كه‌ی، په‌سندكراوه‌كانی كۆمیسیۆنی بوودجه‌ی مه‌جلیس بوو كه له لایه‌ن نوێنه‌رانه‌وه ڕه‌ت كرابۆوه، به‌ڵام به بڕیاری خامنه‌یی قه‌بووڵ كرا و بۆ شۆرای نیگهبان ناردرا تا پاش په‌سند كردنی ئه‌م شۆرایه، به‌كرده‌وه ده‌ربێت.
به‌ڵام گرینگتر له كێشمه‌كێش و سات و سه‌ودای باڵه‌كانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌وه‌یكه ده‌زگای دسه‌ڵاتی ناچار كردووه كه یه‌كێك له مۆره بێزراوه و جه‌نایه‌تكاره‌كانی سپای پاسداران بخاته سه‌ر كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی مه‌جلیسی ئیسلامی، نیگه‌رانی گشت سه‌رانی ئه‌م ڕژیمه‌یه له درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌یان. به‌له‌به‌رچاوگرتنی قه‌یرانێكی قووڵ كه به‌رۆكی ڕژیمی گرتووه و به سه‌ره‌نجدان به په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری و بێكاریی به‌رین و ئه‌و باروودۆخه فهلاكهتبارهی كه ڕژیمی ئیسلامی به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ئێرانی داسه‌پاندووه و به‌له‌به‌رچاوگرتنی داماوی و بێ توانایی ڕژیم له دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانانه، سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رینی كۆمه‌ڵایه‌تی دژبه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی به‌رده‌وام له ئارادایه. كۆماری ئیسلامی به خه‌یاڵی خۆی به دانانی مۆره‌یه‌كی جه‌نایه‌تكار و بێزراوه‌ی وه‌ك قالیباف و ڕه‌ئیسی و هاوشێوه‌یان له‌سه‌ر كورسیی سه‌رۆكایه‌تیی ناوه‌نده گه‌نده‌ڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی، خۆی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تیه ئاماده ده‌كات. به‌ڵام خۆشی ده‌زانێ كه كرێكاران و باقیی توێژه سته‌ملێكراوه‌كانی ناو كۆمه‌ڵ، ناتوانن چیتر له ژێر زه‌ختی ژیانێكی وه‌ها فهلاكهتباردا تاقه‌ت بێنن و دوور نییه ئه‌و كاته‌ی كه به ڕێكخستن و به هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك و له‌گه‌ڵ وهڕێكهوتنی وه‌ها حه‌ره‌كه‌تێكی مه‌زن، نه ته‌نیا ناوه‌نده سه‌رتاپێ گه‌نده‌ڵه‌كانی ڕژیم به‌ڵكوو گشت هێزه به‌كرێگیراو و سهركوتگهرهكانیشی ناتوانن له‌به‌رامبه‌ری دا خۆڕاگرن و بێ گومان نزیكه ئه‌و ڕۆژه‌ی كه بارگه و بنه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته دژه مرۆییه‌ی سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست تێكهوهپێچرێت و له زبڵدانی مێژوو هاویشترێ.