دەزگای فه‌زایی ڕژیم لە شاری سنە بۆ ئازادکرانی کاتی هەشت چالاکی کرێکاری و مەدەنی بە ناوەکانی “کەماڵ کەریمی”، “شادمان عه‌بدی”، “عه‌بدۆڵڵاخه‌یرئابادی”، “سیروان مه‌حموودی”، “ئێقباڵ پێشكاری”، “هاجه‌ر سه‌عیدی”، “خه‌بات مه‌حموودی” و “حه‌بیبۆڵڵا كه‌ریمی” داوای وه‌سیقه‌ی قورس ده‌كات.
بەپێی زانیارییه‌كان، بەهۆی دانانی مەرجی بارمتەی قورسی چەند ملیار تمەنی، ئەم حەوت چالاکە کرێکارییە هێشتا له گرتووخانه ڕاگیراون و له ئازادی كاتی‌یان ڕێگری ده‌كرێت و ته‌نیا “خه‌بات مه‌حموودی” توانیویه بڕی بارمته‌ی داواكراو دابین بكات و به شێوه‌ی كاتی ئازاد بكرێت. جێگای ئاماژه‌یه كه ئه‌و ٨ چالاكه كرێكاری و مه‌ده‌نیه له ڕێكه‌وتی ٢٧ی گوڵانی ئه‌مساڵ و له كاتی گه‌ڕانه‌وه له ماڵی “فه‌رشید عه‌بدۆڵڵاهی” باوكی هه‌میشه زیندوو “هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی”، له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه بە بێ هۆ به لێدان و بێ رێزی پێ کردن ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون.