به پێی ڕاگه‌یاندنی میدیاكانی “پ.ك.ك”، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ئه‌رته‌شی توركیا له ده‌ورووبه‌ری گوندی “سێگرێ” له ناوچه‌ی “ئامێدی”ی هه‌رێمی كوردستان بنكه‌یه‌كی نیزمی گه‌وره‌ی داناوه.
به پێی زانیارییه‌كان، ئه‌رته‌شی توركیا ڕۆژانه سه‌رقاڵی گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌ی نیزامی قورسه بۆ ئه‌و بنكه‌یه. دامه‌زرای ئه‌و بنكه‌یه له‌حاڵێكدایه كه پاڕله‌مانی عێراق بڕیاره یاسایه‌كه كه توركیا ناچار ده‌كات هێزه‌كانی له‌و عێراق بباته ده‌ره‌وه. له‌ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا ده‌وڵه‌تی توركیا به‌بیانووی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌ریلاكانی “پ.ك.ك” ده‌یان بنكه‌ی نیزامی له هه‌رێمی كوردستان دامه‌زراندووه و ڕۆژانه له ڕێگه‌ی بۆردوومانی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم، زیانێكی زۆری گیانی و مادی ده‌گه‌ینێته دانیشتووانی ناوچه‌كه.