ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣٠ی خاكه‌لێوه، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “تووماج ساڵحی” هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ و دژبه‌ری كۆماری ئیسلامی، له لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئیسفه‌هان به‌ڕێوه چوو.
به‌وته‌ی پارێزه‌ری تووماج، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم ئه‌و به‌ندكراوه‌ی به “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” و “هاوكاری له به‌غی” تۆمه‌تبار كردووه. “موسته‌فا نیلی” هه‌روه‌ها وتی، “تووماج ساڵحی” ساڵی ڕابردووش به تۆمه‌ته‌كانی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به شه‌ش ساڵ و سێ مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو. هه‌ر چه‌ند حوكمه‌كه له دیوانی باڵای وڵات ڕه‌د كرایه‌وه به‌ڵام ئه‌مجاره دوو تۆمه‌تی تازه‌یان خستۆته پاڵ دۆسیه‌كه‌ی.