کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

داخستنی ڕێگای نێودەوڵەتی تەورێز- بازەرگان لە لایەن خەڵکی شاری “کەشک سەرای”

بستن مسیر راه بین‌المللی تبریز – بازرگان توسط مردم شهر کشک‌سرای

ڕۆژی شەممە ٢٧ی مانگی خەرمانان، کۆمەڵێک لە خەڵکی شاری “کەشک سەرای” هەڵکەوتوو لە بەشی ناوەندی شارستانی “مەرەند”، کۆبوونەوەیه‌كی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵەکان، خەڵکی ئەو شارە به‌ هۆکاری نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە بەرانبەر ئێدارەی ئاو و ئاوەڕۆی ئەو شارە کۆبوونەتەوە و ڕێگای نێودەوڵەتی تەورێز- بازەرگانیان داخستووە. جێی ئاماژەیە خەڵکی شاری “کەشک سەرای” ماوەی شەش مانگە به‌ ده‌ست کەمبوونی ئاوی خواردنەوە دەناڵێنن و کەم ئاوی ژیانی ڕۆژانەیانی بەتەواوەتی تێک داوە.