به پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، هەندێ لە کارخانەکانی شاری دێهگولان بە هۆی نالەباری دۆخی ئابووری داخراون.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ژماره‌یه‌ك له کارخانە و ناوەندەکانی به‌رهه‌مهێنان لە شارۆچكه‌ی پیشەسازی سەر بە شاری دێهگولان، له ئیفلاس هێنان نزیک بوونەتەوە هەر بۆیە ژمارەیەکیان داخراون و هەندێکی دیکەیان نیوە داخراوە. شایانی باسه، بە هۆی پشتیوانی نەکردنی ڕژیم لە بواری ماڵییەوە، ئه‌م كارخانانه داخراون و بەهۆیه‌وه به سەدان کرێکار بێکار بوون.