به‌های لیری ده‌وڵه‌تی توركیه ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی گه‌لاوێژ، هاوكات له‌گه‌ڵ نیگه‌رانییه‌كان له به‌رانبه‌ر سیاسه‌تی ئابووری ئه‌و ده‌وڵه‌ته بۆ جارێكی دیكه دابه‌زی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دابه‌زینی ٤ له‌سه‌دی نرخی لیری توركیه له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكا بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه هه‌ر ١٨ لیری ئه‌و وڵاته له‌به‌رانبه‌ر یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكا ئاڵوگۆڕی پێ بكرێت و به‌مه‌ش نزمترین ئاستی خۆی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا تۆمار كرد. جێگای ئاماژه‌یه هه‌ڵاوسانی ئێستای وڵاتی توركیه و دابه‌زینی به‌های دراوی ئه‌و وڵاته، بووه‌ته هۆی گرانبوونی مادده خۆراكییه‌كان و پێداویستییه‌كانی دیكه‌ی ژیان و ئه‌مه‌ش، ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ئه‌و وڵاته‌ی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.