ڕۆژی هه‌ینی ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، خه‌ڵكی ئازادیخوازی زاهیدان به پێی ڕه‌واڵی هه‌ر حه‌وتوو دژبه ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری كۆماری ئیسلامی هێزێكی زۆری له شاری زاهیدان جێگیر كرد و هه‌وڵی دا ڕێگری له خۆپێشاندانی خه‌ڵك بگرێت به‌ڵام، خه‌ڵكی ئازادیخوازی به‌لووچ به به‌دسته‌وه‌گرتنی پلاكارد ڕێپێوانی هێمنانه‌ی خۆیان به‌ڕێوه برد. به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كان، چه‌ند لاو كه پلاكارد و تراكتیان پێ بووه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه.