ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، هه‌زاران كرێكاری ناڕازی خه‌ڵكی فڕانسه به دوای بانگه‌وازی یه‌كێتیه كرێكارییه‌كان ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ده‌وڵه‌تی ماكرۆن دروشمیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی فه‌ڕانسه، به‌لانیكه‌م ٣٠ هه‌زار كرێكار له سه‌رانسه‌ری ئه‌و وڵاته ڕۆژی هه‌ینی دژبه دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌ست و مه‌زایا بوون. لێدوانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له حاڵێكدایه كه به‌وته‌ی سه‌رۆكی ئیتحادییه كرێكارییه‌كانی فه‌ڕاسنه، ١٠٠ هه‌زار كرێكار له‌و خۆپێشاندانه سه‌رانسه‌رییه به‌شدار بوون و كرێكارانی به‌شه‌كانی گواستنه‌وه، وزه، خۆراك، بازه‌رگانی، په‌روه‌رده، بێهداشت و نوێنه‌رانی ئیتحادییه‌كان، ئه‌نجومه‌نه‌كان و خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی “جلیقه زه‌رد”ه‌كان له‌و چالاكییه دا به‌شداریان كردووه.
